“بلومبێرگ”: ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا ڕەنگە سەپاندنی سەقفێک لەسەر نرخی نەوتی ڕووسیا دوابخات

ئاژانسی “بلومبێرگ” پێشنیاری کرد کە یەکێتی ئەوروپا گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە سەپاندنی سەقفێک بەسەر نرخی نەوتی ڕووسیا دوابخات تا دوای ڕێککەوتن لەسەر پاکێجێکی فراوانتر لە سزاکان، بەهۆی ناڕەزایەتی بەشێک لە ئەندامەکانی.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە وڵاتانی بلۆكەكە بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر ئەم بابەتە، هاوكات قوبرس و هەنگاریاش لەو وڵاتانەن كە دژایەتی خۆیان بۆ پێشنیازی زیادكردنی نەوت دەربڕیوە، ئەمەش بەپێی قسەی كەسانی ئاگادار لە گفتوگۆ بەردەوامەكان.

ئەم جۆرە بڕیارانە لە یەکێتی ئەوروپا بە کۆدەنگی دەدرێن، ئەمەش ڤیتۆیەکی کاریگەر بە هەر وڵاتێک دەدات.

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، کۆمیسیۆنی ئەوروپا کە قۆڵی جێبەجێکاری بلۆکەکەیە، لە کۆتایی هەفتەدا لەگەڵ وڵاتانی ئەندام کۆبووەوە بۆ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سازشێک لەسەر پاکێجی رێوشوێنە سنووردارەکان. ڕەنگە هەندێک وڵات پێش کۆبوونەوەی نافەرمی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە پراگ لە ٦ی تشرینی یەکەمدا پاڵ بە ڕێککەوتنێکی سەرەتاییەوە بنێن.

سەرچاوەکان دەڵێن هێشتا زۆر وردەکاری پێویستە ئوتو بکرێت، لەنێویاندا زۆرترین نرخ کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دیاری دەکرێت.

وە بڕیارە ئەم ڕێوشوێنە پێش ٥ی کانوونی دووەم بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاتێک یەکێتی ئەوروپا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو سنووردارکردنانەی کە پێشتر پەسەندکراون، کە بریتین لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی دەریایی و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێویستن بۆ ناردنی.

سەرچاوە: “بلومبێرگ”

By ئابوري نيوز