ئاڵتون دوای شۆکێکی تەندروستی جیهانی دەدرەوشێتەوە
تەوژمی ئەرێنی لەسەر ئاڵتون بەردەوامە دوای ڕاگەیاندنێکی شۆککەر لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ئاماری گیان لە دەستدانی کۆرۆنا دوو یان سێ جار زیاترە لەو ژمارەیەی کە ڕایگەیاندبوو، دەبێتە هۆی ترس و نادڵنیایی لە نێوان وەبەرهێنەراندا، بەتایبەتی دوایی ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جۆرێکی تری کۆرۆنای دۆزیەوە بە ناوەی (مو)
لە لایەکی ترەوە، داتای ئەم دواییەی ئەمریکا نەرێنی بووە، کە دیارترینیان کاری کەرتی تایبەت بووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆلار کردووە و ئەو ئۆنسەی دووبارە داگیرساندووە
لە بواری تەکنیکییەوە:
لە چوارچێوەی کاتی ڕۆژانەدا مۆمێکی ئەرێنی دەبینین کە ئاماژە بە بەردەوامیی ڕووپێدان دەکات و ئەمە لەلایەن تیۆری داو پشتگیری دەکرێت وەک ئەوەی نرخەکان لە سەرووی تێکڕای بیرکارییەوەن، بۆیە ئێمە بە دوای هەلی کڕین لە ئاستی 1816 و خوارەوە دەگەڕین.
ئامانجی یەکەم 1827 وئامانجی دووەم 1843
بەرزترین ئامانج 2000 دۆلارە دوایی شکاندنی ئاستە دەستنیشانکراوەکە