ئاڵتوون بە بەرزی دەرگای مامەڵەکانی کردەوە

بۆندە پاشەڕۆژەکانی زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیان بە مامەڵەکانی هەفتەدا کرد، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو زێڕنزیکەی 1.11٪ دەستکەوتی بوو لە یەکێک لە باشترین دەستکەوتەکانی هەفتانە، وە دابەزینی نرخی زێڕ ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبونەوەی 10 ساڵ بەرهەمی بۆندەکانی خەزێنەی فیدرالی، هاوکات جیرۆم پاول سەرۆکی یەدەگی فیدرالی ئاماژەی بە تووندکردنی سیاسەتی نەختینەیی و بەرزکردنەوەی ڕێژەیی سوو کرد

هەروەها بەرپرسانی تری فیدرالی ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەدەگی ئەمریکا لە ئامادەکاریدایە بۆ دەستکردن بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو لە مانگی ئازاردا، ئەمەش کاریگەری لەسەر کاڵبوونەوەکە دەکات وەک پەناگەیەکی پارێزراو لە دژی هەڵئاوسان،و ئەگەر فیدرالی ئەمریکا دەستبکات بە بەرزکردنەوەی ڕێژەیی هەڵئاوسان. پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەخاتە سەر نرخی زێڕ و وا لە وەبەرهەێنەرەکان دەکات زێڕ وەکو دراوێکی گەنجینە پشتگوێ بخەن.

جێی ئاماژەپێکردنە کە دۆخی تازەی گۆڕاوەکەی (ئۆمیکرۆن) بە نا ئارامی دەمێنێتەوە، هەروەک ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی CORONA رایانگەیاندوە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا بە 25٪ زیادی کردووە و ئەمریکا لە بەرزترین ڕێژەی هەوکردن و بە دوایدا هند و برازیل هاتووە و بەداخەوە ئەمە دوای ئەوە هات کە ڕێژەیی ژمارەکانی تووشبوو لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ژێر ئەم هەلومەرجەدا، بەکارهێنانی زێڕ پەرژینێکی باشە.

داتای بێکاری هەفتانە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕادەگەیەنرێت، و پێشبینی دەکرێت 221,000 داواکاری دابەزێت، بە بەراورد بە خوێندنەوەی پێشووی 230,000 کاربەرنامەکان، کە کاردەکاتە سەر جوڵەی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی تر، و بەم شێوەیەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەیە، لە هەمان کاتدا، بڕیاردەرانی بانکی یابان تاوتوێی ئەوە دەکەن کە چۆن دەتوانن دەست بکەن بە سیاسەتەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەیی سوود، هەروەها وەبەرهێنەرەکان چاودێری داتاکانی هەڵئاوسانی کەنەدا و بەریتانیا دەکەن لە ناوەڕاستی هەفتەدا

بەم پێیە، نرخی زێڕی ئەم بەیانیە بەرزبوونەوەیەکی کەمی بینی لە ڕەوتی بەرەو سەرەوە، چونکە نرخی زێڕ لە بازرگانی خاڵدا بە نزیکەیی 0.09٪ یان نزیکەی 1,819.61 دۆلار بەرزبووەوە، لە لایەکی ترەوە داهاتووەکانی زێڕ لە ئەمریکاش نزیکەی 0.12٪ یان نزیکەی 1,818.75 دۆلار بەرزبووەوە

جێی سەرنجە کە دوو یاسای بنەڕەتی لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەبرێت کە یەکەمیان فاکتەری دابینکردن و داواکارین و دووەم گۆڕانکاری لە نرخی دراوی دۆلاری ئەمریکادا ئەم دوو یاسایە ڕۆژانە لە کاتی دانانی نرخدا چاودێری دەکرێن و هەرچی خواست بۆ زێڕ بەرزتر بێت و نرخی زێڕ بەرزتر دەبێت

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *