لە سەرسوڕمانێکدا کە هەمووانی بازاڕە داراییەکانی جیهانی سەرلێشێواو کرد، پێشبینی کراو نەبوو کە ئابوری ئەمریکا لە مەودا کورتەکاندا تووشی داکشان بێت بەڵام داتاکانی بەرهەمهێنانی ناوەخۆ چارەگی یەکەمدا دابەزینێکی پێشبینی نەکراوی تۆمار کرد
پاشەکشەی گەشەکردن هاوکات هاوتایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان بۆ ئاستە مێژووییەکان، کاریگەرییەکانی ئەم پرسیارە لە ئاستێکی زۆر گەورەدایە، ئایا ئابووری ئەمریکا چووە ناو پاشەکشەیەکی هەڵئاوسانەوە.
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە لەکاتی ڕوونکردنەوەی کاریگەری چاوەڕوانکراو لەسەر پلانەکانی یەدەگی فیدراڵی بۆ توندکردنی سیاسەتی دراوی و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودە، ئەمە ئەو کارەیە کە هەوڵدەدەین لەماوەی ئەم ڕاپۆرتەدا بیکەین
سوپرایزی پاشەکشە
داتاکانی ڕۆژی پێنجشەممە 28ی نیسان، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا دەریخستووە کە لەسەدا 1.4 بەرهەمهێنانی ناوەخۆی گشتی کەمی کردوە، بە پێچەوانەی پێشبینیەکانی شارەزایان بوو کە پێشبینیان کرد لەسەدا 1.1 گەشە بکات.
گەورەترین ئابووری جیهان لەسەدا 6.9 لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو گەشەی کرد، لە باشترین هەنگاوەکانیدا لە ساڵی 2021دا.
ئابوری ئەمریکا لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا چوە ناو پاشەکشەوە ئەمەش گەورەترین پاشەکشەیە لەوەتەی ساڵی 2020ەوە کە ئابوری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەیناڵاند
هەڵئاوسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
نرخی بەکاربەرانی ئەمریکا لە مانگی ئازاردا بۆ ڕێژەی 8.5 لە سەدی بازیدا، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە کۆتاییەکانی ساڵی 1981ەوە.
هەڵئاوسان لە ئەمریکا تا چەند دەڕوات؟
بەڕای زۆربەی ئابووریناسان، هێشتا نرخەکان دانراوە بۆ بازدانی زیاتر لە ماوەی داهاتوودا، کە بەهۆی بەرزبونەوەی تێچوونی خۆراک و بەرزبوونەوەی کرێ و نرخی وزەی نەگونجاو بەڕێوە دەچێت.
پاشەکشەی هەڵئاوسان
پاشەکشەی هەڵئاوسانی بریتییە لە هەڵئاوسان لەگەڵ گەشەی پاشەکشە، ڕووداوێکی ئابووریی کە بە هەڵئاوسانی بەرزەوە دیاری دەکرێت ” بە هەمان حاڵ نرخی بەرزی شتومەک و خزمەتگوزارییەکان” لە هاوتەریب لەگەڵ وەستانی گەشەی ئابووری ” یان پاشەکشەی ئابوری
هەڵئاوسان لە حالەتەکانی ئاسایی ڕوو دەدات،چەند ئابوری گەشەی زیاتر بکات هەڵئاوسان زیاتر بەرز دەبێت و ئابووریش هێواش دەبێت یان کەم دەبێتەوە، ئەوا هەڵئاوسان یان دابەزینی نرخ زیاد دەکات.
هۆکارەکانی پاشەکشەی هەڵئاوسان بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی داواکاری بەهێز بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەشەکردن یان کەمبوونەوەی ئابووری.
ئابووری ئەمەریکا
بەپێی ئەو وردەکاریانەی سەرەوە ئابووری ئەمریکا بەپێی داتا فەرمیەکان کە لەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە پێشتر چووە ناو پاشەکشەیەکی هەڵئاوسانەوە، لە سەرسوڕمانێکی گەورەدا کە لە ماوەیەکی کورتدا پێناچێت ڕووبدات، بەڵام دوور نەبوو لە درێژخایەندا ڕوو بدات!
ئەنجومەن یەدەگی یەکێتی ئەمریکا
پاشەکشەی هەڵئاوسان بێگوومان شتەکان بە تەواوی ئاڵۆز دەکات بۆ یەدەگی فیدڕاڵی، کە لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودیفیدڕاڵی بە 50 خاڵ کاتێک لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا کۆدەبێتەوە.
سیاسەتی دراوی ئەمریکا بەم دواییانە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە چۆن کۆنترۆڵی هەڵئاوسانی گەرمی وڵاتەکە بکەن بە خێراکردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە کاتێکدا کە پەڕەی باڵانسەکە دەست دەکات بە بڕینی بودجەی حکومی
ئەم دۆخەی ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن دووبارە گەشەی ئابووری بەرز بکاتەوە و هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.