ئه‌نگێلا مێركڵ ماڵئاوایی کرد و لەبارەی دیموکراسی پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتان دەکات

دوای نزیكه‌ی 16 ساڵ کارکردنی لە پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، شەوی رابردو ئه‌نگێلا مێركڵ بە نمایشێکی سەربازی و ئاهەنگێک ماڵئاوای له‌ پۆسته‌كه‌ی كرد  و رایگەیاند، پشتگیری لە بەردەوامی دیموكراسی لە وڵاتدا دەکات و هیوای ئاسۆیه‌كی پڕشنگدار بۆ داهاتو دەخوازن به‌ پشتگیریكردنی دیموكراسی وه‌ك چه‌كێك دژ به‌ ستەم، زۆرداری و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی.

تۆڕی هه‌واڵی (DW)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردەوه‌،  دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی 16 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌ مه‌راسیمێكی موزیكی سه‌ربازیدا ماڵئاوای له‌ پۆسته‌كه‌ی كرد، له‌ ساتی زاڵبو به‌سه‌ر سۆزی ناخیدا مێركڵ دودڵ نه‌بو له‌وه‌ی داوای به‌رگریكردن له‌ دیموكراسی و به‌گژداچونه‌وه‌ی رق و كینه‌ دوپات نه‌كاته‌وه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌نگێلا مێركڵ، له‌و ئاهه‌نگه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌گژداچونه‌وه‌ی رق و كینه‌ كردەوه‌ و دیموكراسیشی وه‌ك چه‌كێك به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ستانه‌ و به‌رلێگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان ناوبرد، ئاهەنگەکەی شەوی رابردو به‌ به‌شداری سەرکردەکانی ئه‌ڵمانیا، وه‌زیرانی حكومه‌ت و به‌رگری ئه‌ڵمانیا سازكرابو، كه‌ ئاهه‌نگی له‌و شێوه‌یه‌ ته‌نها بۆ هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان سازكراوە دوای كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان.

سه‌باره‌ت به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ و سه‌ره‌ڕای بونی كۆرۆنا، به‌ڵام مێركل به‌شداری كرد و له‌ وتارێكدا بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ وتی، “نزیكه‌ی 16 ساڵ له‌ كاره‌كه‌م وه‌ك راوێژكارێك روبه‌روی ئاڵانگاری زۆر بومه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و مرۆڤدۆستیش ئاڵانگارییه‌كان بێ ئه‌نداز بون، پشتگیری بونیادنانی داهاتویه‌ك به‌ تێڕوانینه‌ جیاواه‌كان ده‌كه‌م، گه‌ر له‌ ناو دڵماندا تۆوی ڕق و كینه‌ نه‌چێنین، ئاسۆیه‌كی پڕشنگدارتر چاوه‌ڕیمانه‌”.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *