ئه نجومەنی وەزیران بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و نوسینەگەی وەزیری کرد.

ئه نجومەنی وەزیران بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و نوسینەگەی وەزیری کرد.

لەو نووسراوەدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە ئەم کارانە بکرێت:

  1. کەمکردنەوەی رسوماتی کارگێڕی هەناردەکردن و هاوردەکردنی سامانە سروشتیەکان بۆ بڕی تەنیا 7 دۆلار بۆ هەر تەنێک.
  2. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزاندنی نرخ بگرە بەر.
  3. رێگری بکرێت لە قۆرغکاری و دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بۆ هاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی و بە مەرجێك کوالیتی رەچاوبکرێت.
By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *