پێکهێنانی حکومەت
ڕۆژی چوارشەممە ئوردن و سعودیە هیوایان نیشاندا کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بگەنە هاوکێشەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی
ئەمە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هاتووە کە ئەمڕۆ دوو شانشینەکە دوای قسەکانی شا عەبدوڵڵای دووەم و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری بەرگری سعودیە، لە کۆتایی سەردانەکەی ئەم دواییەدا بۆ ئوردن

هەردوولا تەئکیدیان لەسەر ناوەندێتی و سەقامگیریی ئاسایشی عێراق کردەوە وەک کۆڵەکەیەکی ئەمنی و سەقامگیریی هەرێم و تەئکیدیان لەپشتیوانی خۆیان بۆ عێراق کردەوە لەهەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو ئاوەدانی و ئایندەیەکی باشتر بۆ
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا هیوایان نیشاندا کە لایەنە عێراقییەکان بگەنە هاوکێشەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بۆ تەرخانکردنی خۆیان بۆ پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر کە ئاواتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەدیبێت .
پێکهێنانی حکومەت