ئومێد خۆشناو بەنگلادیشییەکان: یەکێک لە ئارامترین پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان

رۆژی سێشەممە، ئومێد خۆشناو، بەرپرسی حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ستایشی ئەو پێکهاتەی بەنگلادیشی کرد کە لەسەر خاکی هەرێم نیشتەجێن، بە یەکێک لەو پێکهاتانەی دەزانێت کە کێشە دروست ناکات.

ئه‌مه‌ش له‌ وتاره‌كه‌یدا هات له‌ میانی كۆڕبه‌ندی ئابووری بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌نگلادیش كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د فه‌دحیل ئه‌لباری باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌غدا.

خۆشناو لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە پێكهاتەی بەنگلادیش لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە هەولێر نیشتەجێن، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم پێكهاتە كەمترینە لەڕووی دروستكردنی كێشە سەرەڕای ئەو ئازارانەی رووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام ئەندامەكانی كەسێكی باشن.

جەختیشی لەوە کردەوە، “بەپێی چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان ئاسانکاری پێویستیان بۆ دابین دەکەین، هەروەها پارێزگاریشیان بۆ دابین دەکەین.”

خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ بەنگلادیش”، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم ئامادەیە، بەپێی ئەو ئاسانکاریانەی کە پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە ئارەزووی کارکردن دەکەن لە ناوچەکەدا، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەنگلادیش.

By ئابوري نيوز