وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بەنیازن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ٤٣٢ هەزار بهرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات.
٢٨هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت لە ئۆپێک پڵەس کە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بازاڕەکانی جیهان و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەی ئۆنڵاین رێکخرابوو کۆتایی هات.
دوای کۆبوونەوەکەش ئۆپێک پڵەس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی هەلومەرجی هەنوکەیی بازاڕەکانی نەوت لە جیهان بە بارێکی هاوسەنگدا تێدەپەڕن.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو گرووپی ئۆپێک پڵەس لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەی کە لە ١٩هەمین کۆبوونەوەیدا لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٠دا لەبارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینان بە چەند هەنگاوێک، دابووی دەیەوێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ٤٣٢ هەزار بهرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەکە دووی حوزەیران بە وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی گرووپی ئۆپێک پڵەس دەستنیشان کراوە.
– رێککەوتنی گرووپی ئۆپێک پڵەس لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهینان
بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە ئەنجامی پەتای کۆرۆنا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ئۆپێک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی قەبارەی نەوتی دا.
لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەی لە ١٩مین کۆبوونەوەی وەزیرانی ئۆپێک پڵەس درا لە مانگی ئابەوە بەچەند قۆناغێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت مانگانە بەبڕی نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل، زیاد دەکات.