ئیسرائیل: ئێران کات دەکوژێت و نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی

یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل لە گەشتێکی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران ڕۆب مالی کۆ بووەوە.

بەپێی سایتی هەواڵی تایمزی ئیسرائیلی، لاپید هەڵوێستی ئیسرائیلی دووپاتکردۆتەوە کە ئێران بە سادەیی هەوڵ دەدات کات لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی بکڕێت بۆ ئەوەی مەسەلەی چوونەناوەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ناواقعی بێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مالی وتبووی کە ئێران هیچ نیازێکی نییە لە ڕاستیدا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێکەوتنەی کە ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە ژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو کاتە پاشەکشەی پێ کرد.

مالی بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری بێنی گانتز و سەرۆکی موساد بارنیا کۆببێتەوە چاوەڕوان ناکرێت چاوی بە نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیران بکەوێت

مالی لە ئێستادا گەشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لە ئیمارات و سعودیە و بەحرەین وەستاوە

سەرەڕای ئۆپۆزسیۆنی بەهێزی ئیسرائیل، بڕیارە خولی داهاتووی گفتوگۆکان بەئامانجی دەستپێکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لە کۆتایی مانگ لە ڤییەنا دەستپێبکات

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *