ئیسرائیل هەڵمەتەکانی پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا فراوان دەکات

حکومەتی ئیسرائیل هەڵمەتەکانی پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسین بە خەڵکەکەی فراوانتردەکات.

ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانە دەستیکردووە بە پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەیەوێت بەم رێگەیە بەرەنگاری دەلتا ببێتەوە.

ئێستا لە وڵاتەکە ئەوانەی لە چلەکانی تەمەندان دەتوانن بچن و قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

تاوەکو ئێستا 5 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ملیۆنێک و 300 هەزار کەسیش قورچکی سێیەمیان وەرگرتووە.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *