ئیمارات، سندوقێكی هاوكاری بۆ وه‌ربهێنان له‌ توركیا داده‌مه‌زرێنێت



پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زایدی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئیمارات بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی سندوقێكی ئابوری، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچونی وه‌به‌رهه‌مهێنان له‌ توركیا.



ئاژانسی هه‌واڵی ئیرۆ نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی پێكهێنانی سندوقی هاوكاری به‌ بڕی 10دۆلار بۆ یارمه‌تیدان و به‌ره‌وه‌ پێشچونی وه‌به‌رهێنان له‌ توركیا راگه‌یاندوه‌، پێكهێنانی ئه‌م سندوقی هاوكارییه‌، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دێت.



له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شێخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تێیدا باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و توركیا كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوری به‌هێز كرا بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوری توركیا. 



له‌لای خۆشیه‌وه‌، به‌رپرسێكی باڵای توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، “له‌ كۆبونه‌وه‌ باڵاكه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیمارات و توركیادا، ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردولادا واژۆده‌كرێت كه‌ تێیدا هه‌ردو ده‌وڵه‌ت پاڵپشتی یه‌كترده‌بن له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ته‌كنه‌لۆژیا، دروستكردنی به‌نده‌رێكی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردو وڵاتدا.



سه‌ردانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، یه‌كه‌مین سه‌ردانی فه‌رمییه‌ له‌دوای ساڵی 2012 وه‌ بۆ توركیا، به‌جۆرێك له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌دیاریكراوی دوای خۆپیشاندانه‌كانی سوریا له‌ ساڵی 2011دا  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌بوزه‌بی و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌ره‌و ئاساییبونه‌ رۆیشتون.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *