ئێران، ‌ئه‌مریكا و ئیسرائیلی به‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ریی بۆسه‌ر سیسته‌می به‌نزین تۆمه‌تبار دەکات

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی شارستانی ئێران، جه‌نه‌راڵ گوڵمارزا جه‌لالی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد كه‌ له‌ رێگای هێرشی سایبه‌ریی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه‌، سیسته‌می به‌نزینی وڵاته‌كه‌مان هاک کرا.

جه‌نه‌راڵ گوڵمارزا جه‌لالی به‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمیی ئێرانی رايگه‌یاند كه‌ به‌پێی شیكارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه‌ هێرشی سایبه‌ریی كراوه‌ته‌ سه‌ر سیسته‌می به‌نزین و گوتی: “هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌شی پڕۆگرامسازی و ئێجگار ئاڵۆزه‌، چاككردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ زۆر سه‌خته‌. ئه‌م هێرشه‌ له‌ هێرشی سایبه‌ریی رێگای ئاسنین و به‌نده‌ره‌كه‌ ده‌چێت. به‌ رای ئێمه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ رێگای ئه‌مریكا و ئیسرائیلەوە ئه‌نجام دراوه‌”

به‌هۆی ئه‌و هێرشە سایبه‌ره‌ییەی کە لە ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م كرایه‌ سه‌ر سیسته‌می به‌نزین لە ئێران، خزمه‌تگوزاری سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌ وه‌ستا و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی دروست بوو.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *