وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان رایگه‌یاند کە له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی-دا، بڕیار درا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند پێش بخرێن.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و ره‌ئیسی له په‌راوێزی پانزەهه‌مین لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئابووریی كه له توركمانستان ئه‌نجام درا، رایگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌كه ئێجگار دۆستانه بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار درا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند پێش بخرێن و ژماره‌یه‌ك له به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵدرێن. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات مێژوویین. هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌ردانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بۆ تاران كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵا (ئەنجوومەنی هه‌ماهه‌نگیی توركیا و ئێران له ئاستی باڵادا) ئه‌نجام بدرێت”.
سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی له په‌راوێزی پانزەهه‌مین لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئابووریی دوور له چاوی كامێرا‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.