ئێران قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات

سه‌رۆكی ژوری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران- عێراق رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلار و كۆی گشتی بازرگانیكردنی ئێرانیش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا به‌ ڕێژه‌ی 43٪ گه‌شه‌ی كردوه‌.

یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆكی ژوری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران-عێراق رایگه‌یاند،  قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی ئێران بۆ عێراق ساڵانه‌ له‌نێوان 8-12 ملیار دۆلاره‌، له‌ حه‌وت مانگی رابردودا، به‌بڕی 5.500.000.000 دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی عێراق كراوه‌.

وتیشی،سه‌ره‌ڕای ئه‌و پرسه‌ جۆراوجۆرانه‌ی كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بواری هه‌نارده‌كردنی عێراق هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پێی مه‌رجه‌كانی هه‌نارده‌كردنی ئه‌مساڵ، خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی ڕكابه‌ران و نرخی كاڵا هه‌نارده‌كراوه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵی ئێران واته‌ (20ی شوباتی 2022)، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق بگاته‌ 8-9 ملیار دۆلار.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بازرگانیكردنی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا له‌ حه‌وت مانگی ڕابردودا به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردو، به‌ ڕێژه‌ی 43٪ گه‌شه‌ی كردوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روی له‌كه‌مبونه‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان. 

سه‌رۆكی ژوری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران- عێراق، گرفته‌كانی به‌رده‌م بازرگانیكردنی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد و وتی، سه‌ره‌كیترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئابوری وڵات، هه‌ڵئاوسان و خراپی بژێوی و بازرگانییه‌.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *