ئێران قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتانی جیهان ئاشكراده‌كات

سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 43.5% زیادی كردوه‌ و له‌دوای وڵاتی چین، عێراق به‌پله‌ی دوه‌م دێت له‌كڕینی كاڵا و شتومه‌كی ئێرانیدا.

مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌شت مانگی رابردودا گه‌یشتوه‌ته‌ 110.300.000 ته‌ن كه‌ یه‌كسانه‌ 63.100.000.000 دۆلار.

مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی وتی، “گه‌شه‌ی به‌رچاو له‌ڕوی جموجۆڵ و هه‌نارده‌كردنی كاڵای بازرگانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێژه‌ی 43.5% زیادی كردوه‌، به‌راورد به‌هه‌مان هه‌شت مانگی ساڵی 2020”.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، چین به‌ نۆ ملیار و 100 هه‌زار دۆلار، عێراق به‌ شه‌ش ملیار و 100 ملیۆن ته‌ن، توركیا به‌ 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئیمارات به‌ دو ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، ئه‌فغانستان به‌ یه‌ك ملیار و 270 ملیۆن دۆلار له‌كڕینی شتومه‌ك و كاڵای ئێرانی به‌شداربون.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *