سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژانی داهاتوودا دانوستاندنەکانی ڤییەنا دەستپێدەکرێتەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی پێشمەرجی دەستپێکردنی دانوستاندنە ناوەکییەکان دیاری ناکات “وەدەڵێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە کات لە دانوستاندنە ناوەکییەکان بەفیڕۆ نەدەین، دەبێت بگەینە ئەنجامێک
وتیشی:دەبێت دڵنیابین لەوەی کە ئەمریکا گەمارۆیەکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێت و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دەیەوێت حکومەتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جیاواز بێت لە حکومەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ
وەحید جەلالزادە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، ئەمیر عەبدوڵایان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دووپاتی کردەوە کە دانوستاندنە ناوەکییەکان لەو شوێنە دەستپێدەکەن کە (دۆناڵد) ترەمپیان کشاندەوە
وتیشی:گفتوگۆکانی ناوکی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی 4+1 بەڕێوەدەچێت و ئەگەر واشنتۆن دەیەوێت بچێتە پاڵ، ئەوە دەبێت گەمارۆکە هەڵگرێتەوە”
ئاژانسی هەواڵی فارس-ی ئێران بڵاویکردەوە کە تاران ئامادەکاری خوی دەکات بۆ تووێژەکانی ڤییەنا لەسەر ڕێکەوتنی ناوکی وەجێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێن تاران سیاسەتێکی هەنگاو بە هەنگاو لە دانوستانی ناوکیدا دەکات
جۆزپ بورێل ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی یەکشەممە داوای لە ئێرانییەکان کرد کە کات بەفیڕۆ نەدەن و بگەڕێنەوە بۆ دانوستانە ناوەکییەکان