سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی لەئێران، عەلی رەزا بیمان پاک ڕۆژی چوارشەممە کردنەوەی سەنتەری بازرگانی وڵاتەکەی لەئەستەنبوڵی تورکیا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی میهر بڵاویکردۆتەوە، ناوەندی بازرگانیی کۆماری ئێران لە ئەستەنبوڵ دەستی بە کار کردووە
ئەو ناوەندە بازرگانییە بۆ زیادکردنی کێبڕکێی هەناردەکارانی ئێران لە بازاڕی تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و تواناسازی تۆڕە بازرگانییەکان و پشتگیریکردنی توانای بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ بە بەکارهێنانی توانای نێودەوڵەتی دامەزراوە”
ئەم مۆڵە دەرفەتێکی باش بۆ هەناردەکارانی ئێران دابین دەکات و پشکی ئێران لە بازاڕی تورکیا زیاد دەکات، بێمان پاک، وتیشی: لە کۆتاییدا ناوەندەکە هەناردەی نا نەوتی ئێران بەرز دەکاتەوە
هەروەها ئاماژەی بە دەرفەتەکانی دیکە کرد کە ناوەندی بازرگانی ئێران لە ئەستەنبوڵ دەیتوانی پێشکەشی بکات، ئەمەش نیشانی دەدات کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئێرانییەکان بەشداری لە ڕووداوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەوروپادا بکەن
ئەو بەرپرسە گوتیشی، هاوکاری کۆمپانیاکان دەکات بۆ گواستنەوەی داهاتی هەناردەکردن و خزمەتگوزارییەکانی بانکی بەهاوکاری بانکە ئێرانییەکان