هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی، ئه‌دڤۆكاتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مجاره‌یان شێركۆ كه‌ریمی ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی بۆ راگرتنی سه‌ردار ئه‌زموونی هێرشبه‌ری ئێرانی راسپاردووه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا، ئەمڕۆ سێشه‌ممه له كاتژمێر 09:00ـی شه‌و له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه به یاریگه‌ی عێراق هه‌ژمار كراوه ئێران و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له ناوبژیوانانی چینی به‌ڕێوه ده‌چێت

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی دیك ئادڤۆكات، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه به كۆتاهێناوه، هه‌وڵده‌دات، ئه‌نجامێكی باش له‌م یارییه ده‌ستبه‌ر بكات، عێراق له یاریی یه‌كه‌می ئه‌م قۆناخه له دژی كۆریای باشوور، له نێو سیئۆل به بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، خاڵێكی گرینگی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه، به‌هۆی پێكان، له تواناكانی عه‌لی عه‌دنانی به‌رگریكاری بێبه‌ش ده‌بێت، كه یاریی رابردووی له خوله‌كی 60 دووچاری پێكان هات و یاریگه‌ی جیهێشت، پێشبینی ده‌كرێت زه‌رغام ئیسماعیل شوێنی بگرێته‌وه
له یاریی رابردوو ئادڤۆكات، شێركۆ كه‌ریمی تاكه یاریزانی كوردی له به‌رگری باڵی راست یاریی پێكرد، راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه زۆر له تواناكانی شێركۆ رازییه، پێیوایه ئه‌ستێره كورده‌كه له رووی جه‌سته‌ی و خێرایی و لێهاتووی له پچڕاندنی تۆپ ده‌توانێت پلانه ته‌كتیكییه‌كانی راهێنه‌ر جێبه‌جێ بكات، له یاریی رابردووش له چاودێریكردنی سۆن هیۆنگ مینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتووبوو، به گوێره‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ئه‌دڤۆكات ئه‌ركی چاودێریكردنی سه‌ردار ئه‌زموونی به شێركۆ كه‌ریم سپاردووه، به‌وپێیه‌ی سه‌ردار خاڵێكی به‌هێزی ئێرانییه‌كانه و له یانه‌ی زینتی رووسی یاری ده‌كات.
عێراق بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی سه‌عد ناتقی به‌رگریكا‌ر و هومام تاریقی ناوه‌ڕاستكاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له یاریی رابردوو به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانیانه‌وه سڕكرابوون.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له مێژوویدا ته‌نها له 1986، له وڵاتی مه‌كسیك گه‌یشتووه‌ته مۆندیال، كه ئه‌وكات، ئه‌حمه‌د رازی هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی عێراقیه‌كان تاكه گۆڵی عێراقی له مۆندیال له دژی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا تۆماركرد، عێراق ئامانجیه‌تی له‌سه‌ر حیسابی ئێران بۆ دووه‌مجار له مێژوویدا بگاته مۆندیال.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردوو به‌تاكه گۆڵێك له هه‌ڵبژاده‌ی سووریایان برده‌وه، خاڵی به‌هێزی ئێران بۆ ئه‌م یارییه گه‌ڕانه‌وه‌ی دراگان سكۆكیچی راهێنه‌ری كرواتی ئێران و واحید هاشمیانی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ره، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یاریی رابردوو نه‌یانتوانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بكه‌ن و بۆ ئه‌م یارییه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئێران له مێژوویدا، پینج جار گه‌یشتووه‌ته مۆندیال، كه له ساڵانی (1978، 1988، 2006، 2014، 2018).
له دوایین 10 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران، ئێران توانیویه‌تی، 5 یاریی بباته‌وه، عێراقیش 2 یاریی بردووه‌ته‌وه، له چوار یارییش یه‌كسانبوونه.