ئەردۆغان:”لە ٢٠٢٣دا گازی سرووشتی دەریای رەش بە سیستەمی گواستنەوەی نیشتمانی دەبەستینەوە”

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ” لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣دا، رۆژانە ١٠ ملیۆن مەترسێجا گازی سرووشتی بەرھەمھاتوو بە سیستەمی گواستنەوەی گازی سرووشتی نیشتمانی دەبەستینەوە”.

ئەردۆغان

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ” لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣دا، رۆژانە ١٠ ملیۆن مەترسێجا گازی سرووشتی بەرھەمھاتوو بە سیستەمی گواستنەوەی گازی سرووشتی نیشتمانی دەبەستینەوە”.

ئەردۆغان، لە فیلیۆس بەشداری لە “رێورەسمی دانانی یەکەم بۆری و سەرچاوەی گازی سرووشتی دەریای رەش”ی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە پرسی وزە وەک کلیلی ھەماھەنگی ناوچەیی دەبینین نەک وەک گۆڕەپانێکی پێکدادان و گرژی و گوتی:
“تا تورکیا دەکەینە وڵاتێک کە تێدا بە تەواوی چارەسەریی کێشەی خستنەڕووی وزەی تێدا کراوە، خەباتمان لە رەھەندی جیاوازەوە درێژەی دەبێت”.

سەرۆک کۆماری تورکیا، سەبارەت بە گازی سرووشتیی دەریای رەش گوتی:
“لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە، لەڕێگەی دەستکردن بە بەکارھێنانی گازی سرووشتیی لە ماڵەکاندا، بەربەستێکی دیکەی گرنگی سایکۆلۆجی تێدەپەڕێنرێت”.

گوتیشی:
“لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣دا، رۆژانە ١٠ ملیۆن مەترسێجا گازی سرووشتی بەرھەمھاتوو بە سیستەمی گواستنەوەی گازی سرووشتی نیشتمانی دەبەستینەوە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند پێویستە لەبیر نەکرێ دۆزینەوەیەکی مێژوویی لەم شێوەیە (گازی سرووشتی دەریای رەش) تەنھا بە توانای ناوخۆیی، گرنگە و گوتی:
“کێڵگەی گازی ساکاریا پشت بە خوا لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەگاتە لووتکەی بەرھەمھێنان”.

ئەردۆغان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چوارەمین کەشتی ھەڵکەندنی تورکیا بە ناوی “عەبدولحەمید خان” کراوە.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *