ئەردۆغان لیرەی تورکی پاڵ دەنێتە نزمایەکی پێوانەیی!!

ئێوارەی درەنگانی چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەم رەجەبی تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی دانانی ڕێژەی سووی بانکی ناوەندی تورکیا لە کار دوورخستەوە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاڤگی ئۆغڵو پارێزگاری بانک، فشارێکی لەسەر لیرەی تورکیا دروست کرد بۆ دابەزانی ئاستێکی پێوانەیی نوێ.

ئەردۆغان جێگری پارێزگاری بانکی تورکی سەمیح تۆمان و ئوگور نامیک کۆچک و ئەندامی عەبدوڵا یاڤاس دەرکرد و یوسف تونای وەک ئەندامی بۆردەکە و تەها چاناکی وەک جێگری سەرۆکی بانکەکە دەستنیشان کرد.

بانکی ناوەندی تورکیا لە 23ی ئەیلولدا بە 100 بنەما رێژەی 18 لە سەدی دوای فشارەکانی ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بڕی، کە لە 20 مانگی ڕابردوودا سێ سەرۆکی بانکی ناوەندیی بەهۆی جیاوازی سیاسی و ناکۆکی.

ئەردۆغان ڕێنمایی بانکی ناوەندی تورکیا لە ڕێگەی تیۆرییەکی ئابوورییەوە بە پێچەوانەی هەموو تیۆرەکانی جیهان دەگرێتە بەر، کە تیۆرییەکە دەڵێت دابەزینی ڕێژەی سوو ڕێگای کەمکردنەوەی هەڵئاوسانە و بە پێچەوانەی شارەزا ئابوریەکان بیر دەکاتەوە لە بارەی جیهان و ئابوری، بۆیە دەبێت ئەردۆغان بێتە ناو سیاسەتی نەختینەییەوە و دەستبکات بە کەمکردنەوەی ڕێژەیی سوو، تاکو ڕێگری بکات لەم بەرزاییەی هەڵئاوسان کە لە مانگی ڕابردوودا تۆماری کرد، بۆیە دەبێت بانک تاکو کۆتایی ساڵ ڕێژەیی سوود بۆ 16٪ دابەزێنێت، بانکەکە ڕێژەی هەڵئاوسانی هەیە لە 5٪ لە ماوەی مامناوەنددا.

لەو کاتەوەی کە دابەزینەکان دەستیانپیکرد،بەڵام ئەم داتایانە بە دڵی سەرۆکی تورکیا نەبوو. لە کۆبوونەوەیدا بە قازانجی دابەزینی ڕێژەی سوود بوو لە کاتێکدا عەبدوڵڵا یاڤاس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوورکەوتەوە دوای تووشبوونی کۆڤید19 و نەیتوانی بەشداری دەنگدانەکە بکات، بۆیە ئەردۆغان نامایەکی بۆ بانک نارد تاکو دەستبکات بە کەمکردنەوەی ڕێژەیی سوود.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *