ئەردۆغان لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیلۆن ماسک ئەنجامدا

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە پەیوەندییەکی لەگەڵ دامەزرێنەری تێسلا و سپەیس ئێکس، ئیلۆن ماسک ئەنجامدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانه‌وه‌ له‌ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی ھەماھەنگی نێوان دامەزراوە گشتییەکان و کەرتی تایبەت لە تورکیا و کۆمپانیاکە لە بوارە جیاوازەکاندا و لەسەروویانه‌وه‌ بوارەکانی مانگی دەستکرد و تەکنەلۆژیاکانی بۆشایی ئاسمان کرا.

ھەر لە میانی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی بابەتەکانی ئۆتۆمبیلە کارەباییەکان و ئابووریی دیجیتاڵی و ھەڵسەنگاندن بۆ وەبەرھێنانی درێژخایەن و ھەنگاوەکانی باشترکردنی ھەماھەنگیی بەردەوام کرا.

لە میانی پەیوەندییەکەی نێوان ئەردۆغان و مەسکدا، ھەنگاوە ھاوبەشەکانی دابینکردنی باتری لیسیۆم بۆ ئۆتۆمبیلە کارەباییە خۆماڵییەکانی تورکیا TOGG، خراوەتەڕوو، و تاوتوێی پرۆسەی ناردنی مانگیی دەستکردی (TÜRKSAT 5-B)ی تورکیا لە دوای ناردنی مانگی دەستکردنی (TÜRKSAT 5-A) کە وا بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە رێگەی سپەیس ئێکسەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت، کراوە.

سەرکۆماری تورکیا ، لە میانی پەیوەندییەکەدا سەرنجی بۆ ئەو کارانەی کە وڵاته‌كه‌ی لە چوارچێوەی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمان کردوویەتی، راکێشا.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *