ئەردۆغان: “لە ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی ئیمەجە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: “لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی چاودێری ئیمەجە کە لەلایەن ئەندازیارانی تورکەوە پەرەی پێدراوە و، لە ناوەڕاستی ٢٠٢٣یشدا تورکسات 6A رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”.

لەمیانی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی خستنه‌گه‌ڕی مانگی دەستکردنی تورکسات 5B به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە کەمپی گۆلباشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تورکسات، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: “مانگی دەستکردنی تورکسات 5B کە ئەمڕۆ دەچێتە بواری خزمەتەوە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەست بە دروست کردنی کرا. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا مانگی دەستکردی چاودێری ئیمەجە کە لەلایەن ئەندازیارانی تورکەوە پەرەی پێدراوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین، هەروەها لە ناوەڕاستی ٢٠٢٣یشدا تورکسات 6A رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین،

بەوەیش ژمارەی مانگە دەستکردەکانمان لە بۆشایی ئاسمان دەگەنە ١٠ هاوشێوه‌ی به‌رگرییكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌ وشكانی، ده‌ریا و ئاسمان، به‌رگرییكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌ بۆشایی ئاسمان له‌رێگه‌ی پرۆگرامی نیشتمانیی بۆشایی ئاسمانه‌وه‌، ئه‌ركی سه‌ر شانمانه‌”.

گوتیشی: “ئیتر ‘Turkey’ نییە Türkiye هەیە، لەمەودوا لەسەر فڕۆکەکانمان دەنووسین ‘Türkiye Hava Yolları’ نەک ‘Turkish Airlines'”.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *