ئەردۆغان: هێشتا کێشەی غازمان نییە، زستانی ئەوروپاش زۆر سەختە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی غاز نییە.
ئەردۆغان زیادی کرد: ئەوروپا بەرهەمی بڕیارەکانی دەچنێتەوە، هەروەها بە زستانێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕووسیا ناچار بووه‌ له‌ دژی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا له‌باره‌ی و ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ واژۆی كردووه‌، به‌كاربهێنێت.

ئەردۆغان پێش ئەوەی بەرەو وڵاتانی بەلکان بڕوات، لەوانە بۆسنە، سربیا و کرواتیا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئێمە کێشەی غازمان نییە، پوتین ناچار بوو ئەو چەکە غازییە لە دژی هەڵوێستی ئەوروپا و سزاکانی بەکاربێنێت.

وە سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئەوروپا لە زستانی ئەمساڵدا لە دۆخێکی سەختدا دەژی بەهۆی پچڕانی غازەوە… بەڵام تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ غازی سروشتیدا نییە”.

ڕوونیشی كردەوە، “ئەوروپا بە گرتنەبەری ڕێوشوێن و بڕیار لەدژی ڕووسیا بەرهەمی ئەو شتانە دەچنێتەوە كە چاندویەتی، ئەم دووەمیان چەكەكانی بەدەستی خۆی بەكارهێناوە، كە گرنگترینیان غازە“.

By ubnt