ئەمریکا بە گوژمەی ٢،٦ ملیار دۆلار هێلکۆپتەر بە میسر دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەری جۆری “CH-47F Chinook” بە میسر.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەماهەنگیی ئاسایشی سەربازیی ئەمریکا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: “وەزارەتی دەرەوە رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەری جۆری “CH-47F Chinook” بە گوژمەی ٢،٦ ملیار دۆلار بە میسر دەربڕی”.

باس لەوەش کراوە کە کۆنگرێس لە بڕیاری فرۆشەکە ئاگادار کراوەتەوە، بڕیاریشە لە پاڵ ئەو جۆرە هێلکۆپتەرەدا ٥٦ پارچەی یەدەکی لەگەڵدا بنێردرێت.

ئاژانسەکە لە دوو راگەیەندراوی پاشکۆشدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ٢٠ سیستمی موشەکی جۆری “HMARS” بە بەهای نزیکەی ٣٨٥ ملیۆن دۆلار بە ئوستڕالیا و فرۆشتنی مووشەکی جۆری ” AIM-9X Block II ” بە بەهای نزیکەی ١١٧ ملیۆن دۆلار بە هۆڵەندا، دراوە.

بڕیاری رەزامەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەنها بە مانای ئەوە دێت کە فرۆشتنی چەک لەلایەن حکوومەتی واشنتۆنەوە، شتێکی ئاساییە.

ئەگەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ماوەی ١٥ رۆژ و وڵاتانی دەرەوەی ناتۆ لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، تانە لە بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نەدەن، ئەوا کۆنگرێس لەگەڵ ئەو وڵاتەی چەکەکانی پێدەفرۆشرێت، دەست بە کۆبوونەوە دەکات.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکانیشدا ئەمریکا داواکارییەک پێشکەش بەو وڵاتە دەکات کە چەکەکان دەکڕێت، ئەگەر ئەو وڵاتە بەئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە ئەوا فرۆشتنەکە ئەنجام دەدرێت.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *