ئیدارەی ئەمریکا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی راگەیاند کە ده‌سته‌بژێره رووسه‌كانی نزیک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و یەخت و فڕۆکە تایبەتەکانیان دەکات ئامانج.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی ده‌ركردووه كه سەروەت و سامان و كه‌لوپه‌لی گرانبەھای هاوشێوه‌ی یەخت و فڕۆکەی تایبەتی بەرپرسانی حکوومەتی رووسیا و پیاوانی کار و ده‌سته‌بژێره رووسه‌كان دەرکردووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوه، کە له لیستی سزاكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا، سێرگی رۆڵدوگین و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ن کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت سەروەت و سامانی ڤلادیمیر پوتین لە دەرەوە بەڕێوەدەبات و
– گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش لە نێو لیستی سزاکاندایە
جگە لەوە کاربەدەستانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی (United Aircraft Corporation) کە سەر بە ئیدارەی رووسیایە و رۆڵی به‌رچاوی له سێکتەری بەرگریی رووسیادا ھەیە، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە چوارچێوەی سزا نوێیه‌کاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆلیگارکی نزیک لە پوتیندا سه‌پاندووه کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤاش لە نێویاندایە و وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکاش قەدەغەی کڕینی بەرھەمی تەکنەلۆژیای ئەمریکای خستووه‌ته سەر ٧١ کۆمپانیای بێلاڕووسی و رووسی.