ئەمریکا لێدوان لەسەر بڕیارەکەی سعودیە دەدات بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

ئەمریکا لێدوان لەسەر بڕیارەکەی سعودیە دەدات : جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە میانی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی شانشینی سعودیە بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژەپێدەری سیاسەتی ئێستایە، بەو پێیەی سعودیە لەبری ئەوە بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوت لە یەک مانگ.

جەیک سولیڤان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، گرنگترین شت کە بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەرنجی لەسەرە، پاراستنی نرخە کەمتر بۆ بەکارهێنەران لە ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بابەتە پەیوەندی بە نرخی گاڵۆنێک سووتەمەنییەوە هەیە بۆ بەکارهێنەری ئەمریکی، نەک پرسی… کام وڵات چی دەکات، لێرە یان لەوێ و ئەمە دەبێتە ڕێوشوێنی کۆتایی، بۆ ئەوەی بزانین سەرکەوتوو دەبین یان نا.

لە هەمان کاتدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ سعودیە لە چەند ئاستێکدا لەگەڵ وەزیری وزە، و لەگەڵ سەرکردایەتی ئەوان هەیە و ئەمەش بەردەوام دەبێت، و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە ئەوان لە هەڵوێستی ئێمە تێدەگەن، و ئێمەش لە هەڵوێستی ئەوانیش تێدەگەین.

ئەمریکا لێدوان لەسەر بڕیارەکەی سعودیە دەدات

پێویستە بگوترێ سعودیە و ڕووسیا، دوو وڵاتی پێشەنگی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا، کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە دابینکردنی نەوتیان تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکردووەتەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی بازاڕی نەوت و پێشبینیی شرۆڤەکاران بۆ گرفتی دابینکردنی نەوت لە… چارەکی چوارەم، چونکە ڕووسیا بڕیارەکەی بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا درێژدەکاتەوە، لەکاتێکدا سعودیە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا درێژدەکاتەوە.

By ubnt