ئەمریکا نوێترین موشەکی مام ناوەند بەناوی “AIM-120” تاقیدەکاتەوە

کۆمپانیای بەرگری ئەمریکا (Raytheon Missiles & Defense) رایگەیاند، نوێترین موشەکی مام ناوەندی وڵاتەکەیان بەناوی “AIM-120” تاقیکردوەتەوە کە سیستەمی ئاڕاستەکردنی تێدا جێگیرکراوە و دەبێتە بەشێک لە پاراستنی باڵادەستی لە بواری ئاسمانییدا.

موشەکی (AIM-120) لەلایەن کۆمپانیای بەرگری ئەمریکاوە وەک موشەکێکی “وێرانکەر” ناودەبرێت کە لەلایەن پسپۆڕانی کۆمپانیاکەوە نوێترین سیستەمی ئاڕاستەکردنی تێدا جێگیرکراوە، هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە لە بواری هێرشی ئاسمانیدا.

لەگەڵ ئەوەی وردەکاری و تایبەتمەندییەکی ئەم موشەکە بە نهێنی هێڵراوەتەوە، بەڵام لەکاتی دیاری کردنی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بۆ 2018، دەست بەم پڕۆژەیە کراوە.

ئەوەی زانراوە دەربارەی موشەکەکە، ئەوەیە لە سەر فڕۆکەی ئێف 22 بەکاردەهنێرێت و جێگەی موشەکی “AIM-120D AMRAAM” دەگرێتەوە کە توانای بڕینی مەودایەکی زۆری هەیە، بەوهۆیەش دەبێتە بەشێک لە پاراستنی باڵادەستی ئەمریکا لە بواری ئاسمانییدا وەک بەرپرسانی پێنتاگۆن باسی دەکەن.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *