دابەزینی نرخی دۆلار لە بەغدا و کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بۆرسەی سەرەکی بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆرسەی ناوەندی كيفاح و حارثية لەبەغدا نرخی 146100 دیناری تۆمارکرد، لەکاتێکدا نرخی یەکشەممە 146450 دینار بوو.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کڕین و فرۆشتن لە دوکانەکانی بانکی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا کەمیکردووە، کە نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بە 146 هەزار و 500 دینار بووە، هاوکات نرخی کڕینیش 145 هەزار و 500 دینار بووە.

لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 146100 دینار، نرخی کڕینیش گەیشتە 146000 دینار.

By ubnt