یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باربارا لیف ڕۆژی دووشەممە لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیجرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

وەزارەتی دەرەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “لیڤ پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و پشتیوانی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەهێز پشتڕاست کردووەتەوە، وەک بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو و سەرفراز و دیموکرات
لەمیانەی ئەو پەیوەندییەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقی تاوتوێکردو باربارا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند کە هیوای خواست بەم نزیکانە سەردانی هەولێر بکات