ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار دەدات، بەرامبەرە بە 1300 دینار

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی دەربڕی بۆ ئەوەی بە هەزار و 300 دینار بێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی کورتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران ، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ دەستکاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ، بە بەرامبەر 1300 دینار بۆ یەک دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئاستێکی بێ وێنە بەرزبووەوە، بەو پێیەی لە هەندێک ڕۆژدا نرخی هەر دۆلارێک بە 1800 دیناری تێپەڕاند.

لە سەرەتای مانگی یەکەمی دەستبەسەرداگرتنی ئیدارەی وڵاتەکەی حکومەتی نوێوە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی شایەتی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە پێش کۆتایی ساڵی ڕابردوو هەر دۆلارێک هەزار و 500 دیناری تێپەڕاند.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی دۆلار شایەتی بازدانی کتوپڕی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی بەربەستی 1600 دیناری بۆ دۆلار بەزاندووە، لەماوەی مانگی 1ی ڕابردووشدا بە هەڵاوسانی ماوەتەوە لە چوارگۆشەی 1600.

ئەم بوومەلەرزە و هەڵچوونانە وایکرد حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق چەند ڕێکارێک بگرنەبەر لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ، بەڵام تا ئێستا هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە، لەکاتێکدا هەندێک دەڵێن ڕەنگە نرخی دۆلار بەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام بێت.

By ubnt