ئەندامی بانکی ناوەندی ئەوروپا: ناوچەی یۆرۆ پێویستی بە پاشەکشەی زیاتر هەیە بۆ دابەزاندنی هەڵئاوسان

ئەندامی بانکی ناوەندی ئەوروپا: کلاس نۆت ئەندامی بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە گوتی دڵنیا نییە کە ئابووری ناوچەی یۆرۆ دەچێتە ناو پاشەکشەوە. بەو پێیەی داتا ئابوورییەکان بەتایبەتی لەئەڵمانیا چەند ڕەوتێکی بەرەو سەرەوەی ڕێژەی گەشەی ئابووری نیشانداوە.

ئەندامی بانکی ناوەندی ئەوروپا: ناوچەی یۆرۆ پێویستی بە پاشەکشەی زیاتر هەیە بۆ دابەزاندنی هەڵئاوسان
ئەندامی بانکی ناوەندی ئەوروپا: ناوچەی یۆرۆ پێویستی بە پاشەکشەی زیاتر هەیە بۆ دابەزاندنی هەڵئاوسان

ئەو ئەندامەی ئی سی بی ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێژەی گەشەی ئابووری بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەیەکی کەم. ئاماژەشی بەوەدا کە ئابووری ناوچەی یۆرۆ پێویستی بەرێژەیەکی کەمی گەشەی هەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێویست.

جێی ئاماژەیە هەڵئاوسان لە ناوچەی یۆرۆ لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەهێزی تۆمار کرد. و گەیشتە 10.7٪ بەبەراورد بە مانگی ئەیلولی ڕابردوو کە 9.9٪ ی تۆمارکردبوو، ئەمەش وای لە بانکی ناوەندی ئەوروپا کرد کە ڕێژەی سوو بە بڕی 75 خاڵ بەرزکاتەوە.

By ئابوري نيوز