کۆنگرێس دەبێت چی بکات؟ ئایا حزبی کۆماریەکان لە کۆتاییدا ڕەزامەندی لەسەر پاکێجە هاندەرە داراییەکە دەدەن؟ ئەمریکا چۆن بەرەنگاری قەرزەکانی دەبێتەوە؟ ئایا دەتوانێت قەرزەکانی کۆنترۆل بکات؟ ئەم کۆبونەوانە چ کاریگەریەکیان دەبێت لەسەر بەهای ئاڵتون و بازاڕی پشکەکانی ئەمریکا؟
بازاڕەکانی ئەمریکا تووشی مەترسیەکی گەورە بۆتەوە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، هۆکارەکان بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە،
1- کەمکردنەوەی کڕینی بۆندەکان تاکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو.
2- مەترسیەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەیی سوو ساڵی داهاتوو.
3- بەرزبوونەوەی قەرزەکانی ئەمریکا، دەبێت مانگی داهاتوو ئەمریکا هەندێک لە قەرزەکانی بداتەوە. هاوکات سەرهەڵدانی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ بەرزبوونەوەی قەرزەکان. بۆ سەرووی 30 ترلیۆن دۆلار
4- پێویستە کۆنگرێس سنوورێک بۆ قەرزەکان دیاریبکات.
چی دەبێت ئەگەر کۆنگرێس سەرکەوتوو نەبێت لە دانانی سنوورێک بۆ قەرزەکان، و بەردەوامبێت لە کڕینی بۆندەکان؟
لە ئەگەری سەرکەوتوو نەبونی کۆنگرێس لەم کۆبونەوانە، ڕاستەوخۆ دەبیتە هۆی کەمی پارە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و بانکەکانی ئەو وڵاتە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر پشکەکانی ئەمریکا و دەبیتە هۆی مایەپووچبونی هەزاران کۆمپانیا.
کاریگەریەکانی چین؟
هەروەها بەرزکردنەوەی قەرزەکان و دیاری نەکردنی سنوورێک بۆ قەرزەکان بەهای دراوی ئەو وڵاتە (دۆلار ) زۆر لاواز دەکات و هاوکات دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی کانزاکانی وەکو زێڕ و زیو و نەوت و جۆرەکانی تری کانزاکان.
بەیانی 2021/9/30 کۆنگرێس و ئەندامانی باسی چی دەکەن؟
لە کاتێکدا کە فیدرالی بە زنجیرەیەک قەیراندا تێدەپەڕێت و هەڕەشەکانی بایدن بۆ زیادکردنی باج لەسەر ئەو کەسانە زیاد دەکات کە ساڵانە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار قازانجیان هەیە، کۆنگرێس و ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکان باس لە پاکێجی هاندەرە داراییەکەی بایدن دەکەن بە بەهای 3 ترلیۆن دۆلار کە نانسی پێلۆسی سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکات، هاوکات ئەم بودجەیە بۆ چاککردنەوەی کەرتی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبانی ئەمریکا خەرج دەکرێت، ڕەزامەندی لەسەر دان ئیندێکسەکانی ئەمریکا بەرزدەکاتەوە بە تایبەتی ئیندێکسی داوجۆنز، بەڵام لەوانەیە کۆماریەکان بەربەست بن لە بەردەم واژۆنەکردنی ئەم یاسایە، ئەمەش گفتوگۆیەکی قووڵی لێ دەکەوێتەوە لە نێو کۆنگرێسدا،
بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر ئەم یاسایە ڕەزامەندی لەسەر درا و چوویە بواری جیبەجێکردنەوە، ئەوا کاریگەری خراپی دەبێت بۆسەر دۆلاری ئەمریکی، لە بەرامبەردا بازاڕی پشکەکانی ئەمریکا و نرخی کانزاکان بەرزدەکاتەوە،
بەڵام ئەگەر ئەم یاسایە نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سنوورێک بۆ قەرزەکان دانەنرێت، دۆلاری ئەمریکی زۆر بەرز دەبیتەوە و بازاڕی ئەمریکی و کۆمپانیا ئەمریکیەکان تووشی قەیرانێکی پیشبینی نەکراو دەبن،