نزیكەی 4 ملیار دۆلار لە فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی مانگێكدا

فرۆشی دراوی ڕەقی بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی مانگی تەمموزدا بە دراوی ڕەق نزیکەی ٤ ملیار دۆلار بووە.

پەیامنێری ئابوری ئاژانسی شەفەق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی لە ماوەی مانگی تەمموزدا لەو ڕۆژانەی کە زیادکردنی ئاشکرای کردۆتەوە بۆ کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی 3 ملیار و 953 ملیۆن و 313 هەزار و 919 دۆلار بە ڕێژەی 263 ملیۆن و… 554 هەزار و 261 دۆلار لە ڕۆژێکدا، کەمتر لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، کە تێکڕای فرۆشتنی 265 ملیۆن و 956 هەزار و 139 دۆلار بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ماوه‌ی مانگی ته‌مموزدا زۆرینه‌ی فرۆشی 260 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕ كردووه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ بانكه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌هۆی جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامدانی زیادكردنه‌كه‌ی راگرتووه‌.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و فرۆشتنانه‌ به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ چوون بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌وه‌، هاوكات نرخی فرۆشتنی ئه‌و دۆلاره‌ی بۆ حیسابی بانكی ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌، جگه‌ له‌ فرۆشتنی نه‌ختیش، بڕی 1460 دینار بووه‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك.

By ئابوري نيوز