بانکی ئینگلتەرا ڕێوشوێنی نوێی ڕاگەیاند بە ئامانجی پشتگیریکردنی پلانەکەی بۆ هێورکردنەوەی گێژاوی بازاڕی دارایی، و دڵنیابوون لە کۆتاییهێنان بە ڕێکوپێکی پلانی فریاگوزاری خۆی بۆ کڕینی بۆندەکانی حکومەت.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ڕۆژانە تا ١٠ ملیار پاوەند بۆندەکانی حکومەت دەکڕن، کە دوو هێندە زیاترە لە سنووری پێشووتر کە ٥ ملیار پاوەند بووە.
ئەم پلانە دوای ئەوە هات کە بودجەی بچووکی حکومەت گێژاوی لە بازاڕە داراییەکاندا دروستکرد، بەجۆرێک نرخی پاوەند نزمترین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد، وەبەرهێنەران داوای گەڕانەوەی زۆر زیاتریان کرد لە وەبەرهێنان لە بۆندەکانی حکومەت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای هەندێک لە بۆندەکان بۆ نیوە.
سندوقەکانی خانەنشینی کە وەبەرهێنان لە بۆندەکاندا دەکەن، ناچاربوون دەست بە فرۆشتن بکەن، ئەمەش ترسی دابەزینی نوێی بازاڕە داراییەکان دروستکردووە.
سەرچاوە: بی بی سی