بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان جارێکی دیکە ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرز دەکاتەوە

بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە ڕێژەی سوودی پێوەرەکەی بە ڕێژەی ٣ چارەک لە خاڵێک (0.75%) بەرزکردەوە بۆ مەودای نێوان 2.25% بۆ 2.50%، هەروەها وتی پێویستی بە زیادکردنی زیاتر دەبێت لە شەڕە بەردەوامەکەیدا بۆ سنووردارکردنی فشارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

ئەمە دووەم جارە لەسەریەک بەرزبوونەوەی ٧٥ خاڵە، هەروەها چوارەم بەرزبوونەوەی ڕێژەکانە لەمساڵدا، لەکاتێکدا پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە هەنگاو دەنێت بۆ هێورکردنەوەی بەهێزترین بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ماوەی زیاتر لە ٤ دەیەدا، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە پاشەکشە لە گەورەترین ئابووری جیهاندا.

بانکی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە داتاکان “خەرجی و بەرهەمهێنان لاواز”یان نیشانداوە سەرەڕای زیادبوونی بەهێزی ڕەخساندنی هەلی کار. بانکی ناوەندی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە “بە توندی پابەندە” بە گەڕاندنەوەی هەڵاوسان بۆ ئامانجی 2%.

بانکی فیدراڵی ئەمریکا پێیوابوو کە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا کێشەی مرۆیی و ئابووریی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “جەنگەکە و ڕووداوە پەیوەندیدارەکان فشاری بەرزبوونەوەی زیاتر لەسەر هەڵاوسان دروست دەکات و کاریگەری لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی جیهان هەیە”.

By ubnt