بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە پاشەکشەیەکی “وێرانکەر” و دەڵێت: وڵاتانێک هەن کە لە ئێستاوە دەستیان بە داڕمان کردووە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، بانکە ناوەندییە “پێشەنگەکان” ساڵی داهاتوو ئابووری جیهان پاڵدەنێتە پاشەکشەیەکی “وێرانکەر”، ئەگەر لە چەند مانگی داهاتوودا رێژەی سوود “بە شێوەیەکی زۆر دراماتیک” بەرز بکرێتەوە.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویكردەوە، بانكی نێودەوڵەتی داوای لە دەسەڵاتدارانی دراو لە وڵاتە گەورەكانی ئابووری كردوە هەماهەنگی بكەن بۆ كارەكانیان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە گشتییەكانی توندكردنەوەی ئابووری.

بانکی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتەکان کرد کە یارمەتی ئامانجدار پێشکەش بە خێزانە لاوازەکان بکەن نەک پشت بە سیاسەتی دراوی توندتر ببەستن.

دەیڤید مالپاس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، زەبری ئابووری جیهان لە کەمبوونەوەدایە و لە ئێستاوە وڵاتانی زیاتر دەستیان بە داڕمان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نیگەرانی قووڵی من ئەوەیە کە ئەم رەوتانە بەردەوام بن، لەگەڵ لێکەوتە وێرانکەرەکانی درێژخایەن بۆ خەڵکی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان و ئابوورییە گەشەسەندووەکان.

By ubnt