باڵیۆزى توركیا له عێراق، عه‌لى ره‌زا گونه‌ى ئاشكرایكرد، له ئێستادا رۆژانه زیاتر له حه‌وت هه‌زار ڤیزه به هاووڵاتییه عێراقییه‌كان دەدەن.
عه‌لى ره‌زا گونه‌ى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد توركیا، بژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراقییه‌كانه بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى جه‌ژنى قوربان.
گونه‌ى له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: “توركیا بژارده‌ى یه‌كه‌مى هاووڵاتیانى عێراقه بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى جه‌ژنى قوربان و رۆژانه زیاتر له حه‌وت هه‌زار ڤیزه به هاووڵاتییه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین”.
به شێوه‌یه‌كى گشتیى ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییان له عێراقه‌وه سه‌ردانى توركیا به گشتیی و پارێزگاى ئه‌نتاڵیا به تایبه‌تی ده‌كه‌ن كه یه‌كێكه له ناوەندە گەشتیارییە هەرە گرنگەکانی تورکیا و تەنانەت جیهانیش.
هه‌ر بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کو‌لتوور و گەشتوگوزاری ئانتاڵیا، ژمارەی گەشتیاره بیانییه‌كان كه له شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا لە رێگەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە سەردانی پارێزگای ئانتاڵیا باشووری خۆرئاوای توركیایان کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، لە سەدا ١٧٦ زیادیکردووە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٥١٣ گەشتیار.