جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگەیاند، دوای ده مانگ له ده‌ستبه‌كاربونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئابوری وڵات بۆ سه‌ر “رێچكه‌ی ئاسایی خۆی” گەڕاوەتەوە و لەم کاتەدا ئابوری ئه‌مریكا پێشه‌وایەتی ته‌واوی جیهان ده‌كات، بەشێک لەشارەزایانی ئابوریش دەڵێن “تا پایزی ساڵی داهاتو له‌ئه‌گه‌ری كۆترۆڵنه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 16 ترلیۆن دۆلار زیان به ئابوری ئه‌مریكا ده‌کەوێت”.
جۆ بایدن لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویه‌تی، “له نزیكه‌ی ته‌نها ده‌مانگدا، توانیمان ئه‌و ئابوریه كه‌وتوه‌ی كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هات، بیكه‌ینه‌وه ئه‌و ئابورییه‌ی كه له‌م كاته‌دا پێشڕه‌وی و پێشه‌وایی ته‌واوی جیهان ده‌كات”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “له نێوان دروستكردنی كاری سه‌ربه‌خۆی بچوكدا، به‌ره‌و توماركردنی زۆرترین دروستكردنی هه‌لی كاری نوێ له وڵاته‌كه‌ماندا، ئێمه بناغه‌ی ئابورییه‌كی زۆر پته‌ومان ده‌ستپێكردوه كه هه‌موان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له دروستكردنی بناغه‌ی ئه‌م ئابورییه پته‌وه‌دا”.
دوای ئەوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واوی جیهانی گرته‌وه و ئه‌مریكاش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌ی خسته خزمه‌ت به‌گژداچونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەو ماوەیەدا ئابوری ئه‌مریكا سات له دوای سات كورتهێنانی به‌خۆیه‌وه بینی.
شاره‌زایانی بواری ئابوری ئەمریکا ده‌ڵێن، لەکاتێکدا جۆ بایدن ئاماژه به بوژانەوەی ئابوری ئه‌مریكا ده‌كات، بەڵام “ئەگه‌ر تا پایزی ساڵی داهاتو کۆرۆنا له ئه‌مریكا كۆنترۆڵ نه‌كرێت ئه‌وا نزیكه‌ی 16 ترلیۆن دۆلار زیان به‌ر ئابوری ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت”.