بایدن: خەرجی رۆژانەمان لە ئەفغانستان لە نێوان 150 بۆ 300 ملیۆن دۆلار بوو

سەرۆکی ئەمریکا بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکات و دەڵێ: “دوو رێگەم لەبەردەم بوون: بەردەوامبوون لەو شەڕەی 20 ساڵە تێیداین کە زیانی گەورەی گیانی و ماددی زۆری هەبووە یان کۆتاییهێنان بە شەڕەکە”.  بایدن رۆژی یەکشەممە 22-8-2021  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن دی سی رایگەیاند، “رۆژانە خەرجی شەڕ و مانەوەمان لە ئەفغانستان لە نێوان 150 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دۆلاردا بووە. 20 ساڵە بەو جۆرە بووە. جگە لەوەش، 2448 ئەمریکی لە ئەفغانستان کوژراون و  20 هەزار و 772 ئەمریکی دیکەش برینداربوون”. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەموو رۆژێک کارتی ئەفغانستان بە دەستیەوە بووە و دەبوو بڕیارێک بدات و ئەویش بڕیاری کۆتاییهێنان بەو شەڕەی دا. بایدن جارێکی دیکە رایگەیاند، هەڕەشەی داعش لەسەر هێزەکانیان و خەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوول هەیە و گوتیشی، تاڵیبان و داعش دووژمنی سەرسەختی یەکدین. سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی خەڵك پڕ ئازار و دەردەسەری و دیمەنی جەرگبڕ دەبێ، وەک ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا بینیویانە.

By ئابوري نيوز

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *