بایدن یاسای ئاسانکردنی پێدانی پێداویستیی سەربازی بە ئۆکراینای واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بۆ ئاسانکردنی پێدانی پێداویستیی سەربازی بە ئۆکراینا، یاسای توانای پێدانی پێداویستیی سەربازی بە قەرز یان بە کرێدان بەو وڵاتەی واژۆ کرد.

بایدن، لە رێورەسمێکدا لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی یاسای قەرزدان-بەکرێدان بە ئۆکراینا ٢٠٢٢ کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرابوو، واژۆ کرد.

جۆ بایدن، لە گوتارێکیدا لە میانی رێورەسمەکەدا گوتی: “ئەمریکا، پشتیوانی خەباتی بەرگریی ئۆکراینییەکان لە وڵات و دیموکراسییەکەیان لە بەرامبەری جەنگی پوتین-ی ستەمکار دەکات”.

– یاساکە لە ساڵی ١٩٤١یشدا بەکارھێنرابوو

لەگەڵ ئەو یاسایە پرۆسەی ناردنی پێداویستیی سەربازی و پاڵپشتیی بەرگریی بۆ ئۆکراینا ئاسانتر دەبێت.

ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٤١ پێش بەشداریکردن لە جەنگی جیھانیی دووەم ھەرچەندە رۆڵێکی چالاکیان لە جەنگەکەدا نەگێڕابوو بەڵام ئەم یاسایەی بۆ پێدانی پاڵپشتیی سەربازیی بۆ بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانی دیکە بەکارھێنابوو.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *