بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بەهای نەوت بەرزدەکاتەوە

دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپیک پڵەس) رایانگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ کاتێکی نادیار راگرتوە، ئەمڕۆ هەینی بەهای نەوتی برێنت 1.20% بەرزبوەوە

بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس دوای ئەوە هات پێشوتر سەرجەم وڵاتانی ئەندام لەو رێکخراوە رێککەوتن لەسەر زیادکردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازارەکانی جیهان، ئەویش بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوسەنگی لەسەر خواست و خستنەڕوی ئەو وزەیە لەنێوان وڵاتانی بەکارهێنەر و بەرهەمهێنەری نەوت و راگرتنی هاوسەنگی لەنرخ و خستنەڕودا.

 دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسیش بۆ زیادنەکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی 1.20% بەرزبوەوە

لای خۆیەوە کارۆلین باین، راوێژکاری ئابوری لەدامەزراوەی ئیکۆنومیکس رایگەیاند، پێشبیی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە جارێکی دیکە خواست لەسەر ئەو وزەیە رو لەدابەزین دەکات.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *