نرخی ئاڵتون لە کاتی بازرگانی ڕۆژی چوارشەممەدا دابەزی بۆ جێگیرکردنی لە ژێر ئاستی 1790 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک لە هەوڵی پێشکەوتنی بازاڕەکان، کە بە هۆی بەهێزی دۆلاری ئەمریکا و دوای داتای ئابووری ئەرێنی ل؛ە ئەمریکادا، بە پێشەنگایەتی کەلوپەلی پیشەسازی، هەروەها کەمبونەوەی نیگەرانیەکانی کۆڤید دەلتا لەسەر ئابوری ئەمریکا و جیهان
وەک بازرگانی ڕۆژی چوارشەممە، گرێبەستی کانزای زێڕ نزیکەی 1789 دۆلار بوو بۆ هەر ئۆنسێک

هەروەها دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 6 لە دراوەکان بەرزبوویەوە و لە ئاستەکانی 93جێگیر مایەوە ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ دابەزینی بەهای ئاڵتوون، چوونکە لەم دۆخەی ئێستا جووڵەی دۆلار و ئاڵتوون پێچەوانەی یەکترین بەهۆی ئەو کیشانەی کۆرۆنا بۆسەر ئابوری دروستکردوە،

نرخی ئاڵتون بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بە هۆی چاکبوونەوەیەکی کەمی دۆلاری ئەمریکی و دەرکەوتنی ئەرێنی داتا ئابورییەکانی ئەمریکا و بە تایبەتی داتا بیناسازیەکان کە باشتری پێشبینییەکان دەرکەوت بە 0.7٪ ئەمەش ئەرێنییەکی خستە بازاڕەکانی ئەمریکا
جگەلەوەش دۆلارەکەی ئەمریکا سودی لەپەسەندکردنی ئەمریکا وەرگرت لە کاتی واژووکردنی 3.5 ترلیۆن دۆلار ئەمەش وادەکات خەرجی بەکاربەر زیاتر بکات، و ئەندامانی کۆنگریس هاودەنگن لەوەی ترلیۆنێک دۆلار بۆ ژێرخانی ئابوری خەرج بکرێت، ئەمەش وایکرد دۆلاری ئەمریکی بەهێزتر بێت و بەهای ئاڵتوونیش لاوازتر بێت