نرخی ئاڵتون بە توندی دابەزی لە سەر بازرگانی ڕۆژی سێشەممە و لە خوارەوەی 1800 دۆلار دابەزی جارێکی تر بە هۆی بەرزبوونەوەیەکی بەهێز لە داواکاری بۆ دۆلاری ئەمریکی، کە سودی لە بەرهەمی زیاتری بۆندەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکاندا هەبوو، ئەمەش بووە هۆی بەرزبونەوەی دۆلاری ئەمریکی
وەک بازرگانی ڕۆژی سێشەممە، گرێبەستی کانزای زێڕی نزیکەی 1.48٪ دابەزیوە و نزیکەی 1,797 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک. داهاتووی کانزای ئاڵتوون رووی لە دابەزین کرد و گەیششتە نزیکەی 1790 دۆلار بۆ هەرئۆنسێک .
دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 6 لە دراوە سەرەکیەکانی جیهان بەرزبوویەوە، و لە ئاستەکانی خوارووی 93 جێگیر مایەوە بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمریکی بازاڕی ئاڵتوونی خستە دۆخێکی مەترسیدارەوە و بە پێچەوانەشەوە دابەزینی دۆلاری ئۆنسە بەرز دەکاتەوە، ئەم جووڵەیەش کاتیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
نرخی ئاڵتون لەخوار 1800 دۆلارەوە دابەزیوە بەهۆی زیانەکانیان بە بەهێزی دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕی دراودا، بەهۆی زۆری خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی و مەترسیەکانی کۆرۆنا، چونکە دۆلاری ئەمریکیش وەکو ئاڵتوون بە سەرمایەکی پارێزراو ناسراوە،
لە هەمان کاتدا نرخی ئاڵتون دابەزیوە لە کاتێکدا کە دۆلاری ئەمریکیش سودی لە بەرزبوونەوەی بەرهەمەکانی بۆندەکانی ئەمریکا وەرگرتووە لە ناوچە جیاجیاکاندا، کە بەرهەمی بۆندی خەزێنەی ئەمریکا لە کاتی بازرگانی بەیانیدا بەرزبووەوە و بەردەوام بوو لە پشتگوێخستنی راپۆرتی کار، بازاڕ لە دوایی پشووی جەژنی کرێکارانەوە دووبارە کرایەوە، دوایی ئەمە ڕاپۆرتی داهاتی بۆندەکانی گەنجینەیی ئەمریکا بۆ 10 ساڵە ئاشکرا کرا، لە ڕاپۆرتەکەدا سەیری دەکەین کە داهاتی بۆند بە ڕێژەییەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە بە ڕیژەیی 1.353٪ و بۆندە 30 ساڵەییەکانیش بە ڕێژەیی 1.97 بەرزبوویەوە


نرخی ئاڵتون لە سەرەتای مانگی ئابدا بە توندی دابەزی، بەهۆی داتای کاری ئەرێنی ئەم دواییەی ئەمریکا، کە لە تەمووزی ڕابردوو باشتر لە پێشبینیەکانی بازاڕ هاتە ئاراوە، ئەگەر فیدڕالی یەدەگی ئەمریکا وردە وردە کۆتایی بە دابەزینی دراوی هێنا و بە توندی
لە نێوان نرخی تری کانزاییدا، گرێبەستی کانزای زیو 1.57٪ دابەزی بۆ 24,413 دۆلار لە یەک ئۆنسدا، لە کاتێکدا گرێبەستەکانی کانزای پالادیۆم 2.33٪ دابەزی بۆ نزیکەی 2,360.00$ لە ئۆنسێک. گرێبەستەکانی پلاتینۆم مێتاڵیش 2.59٪ دابەزی و نزیکەی 995.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک تۆمار کرد