🔹 بۆچی نرخی زێڕ دابەزی؟ نرخی زێڕ لە کاتی مامەڵەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ ، بە شێوەیەکی بەهێز دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی چاوەڕوانییەکانی سیاسەتی نەختینەیی ئەمریکا، ئایاری ٢٠٢٣. وەک ئەندامانی یەدەگی فیدراڵی پابەندن بە توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی.

🔹 توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی، ئەو کارانەی بانکی ناوەندییە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی خستنەڕووی پارە و زیادکردنی ڕێژەی سوود.
🔹 سیاسەتێکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر نرخی زێڕ هەیە، کاتێک ڕێژەی سوود بەرز دەبێتەوە، ڕەنگە وەبەرهێنەران پارەکانیان بەرەو بازرگانیەکانی تر بگوازنەوە کە داهاتی زیاتر پێشکەش دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ.
🔹 خاڵە گرنگەکانی لێدوانی ئەندامانی فیدراڵی
▪️ لۆریتا میستەر، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی کلیڤلاند: ڕێژەکان بەپێی پێویست سنووردار نین
▪️ ویلیامز لە سەرۆکی بانکی فیدراڵی بانکی فیدراڵی نیویۆرک
▪️ سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەتلەنتا ڕافایل بۆستیک: ڕەنگە ناچار بین ڕێژەی سوود بەرز بکەینەوە
▪️ ئەندامی یەدەگی فیدراڵی کاشکری: ڕێگایەکی دوور و درێژی ماوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هەڵاوسان
▪️ سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی ڕیچمۆند، پارکین ئەگەر هەڵاوسان بەردەوام بوو ڕێژەی سوود بەرز دەکرێتەوە.
▪️ سەرۆکی بانکی ناوەندی شیکاگۆ ئۆستین گولسبی وتی: هێشتا کاریگەرییەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوەی داهاتوو هەیە
🔹 تەواوی وردەکارییەکان بزانە