بۆ پرسی هەڵبژاردن و دانانەوەی بە سەرۆكی وەزیرانی عێراق نوری مالكی ئەمڕۆ سەردانی مەسعود بارزانی دەكات

 

ئەمڕۆ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەوەری گفتوگۆكان دەبێت، مالكی پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەوادەی خۆیدا، لەبەرامبەر موقتەدا سەدر كە داوای دواخستنی دەكات.
نوری مالكی ئارەزووی ئەوەیە بۆ خولی داهاتوو ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەو پێی وایە عێراق پێویستی بەسەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمارێكی بەهێز هەیە، كە پێشتر ئەمەی لە كۆبونەوەكاندا وتووە.
ئەم سەردانەی نوری مالكی بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاندانی پارتیە بۆ پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پشتیوانیكردنی بۆ ئەوەی خولی داهاتوو پۆستی سەرۆك وەزیران بگرێتەوە دەست
By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *