بۆ یەکەمجار قەرزی گشتیی ئەمریکا ٣٠ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

بەهۆی خەرجییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بۆ یەکەمجار قەرزی گشتیی ئەمریکا ٣٠ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، تا کۆتایی کانوونی دووەم، تێکڕای قەرزی گشتیی ئەو وڵاتە ٣٠ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

قەرزی گشتیی ئەمریکا لە کۆتایی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا نزیکەی حەوت تریلیۆن دۆلار زیادی کردووە.

لە ئەنجامی ئەو خەرجییانەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ئەنجامدراون، پێشبینی گەیشتن بەو بڕە قەرزە زووتر روویداوە.

نووسینگەی بوودجەی کۆنگرێس لە راپۆرتێکدا کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بڵاوی کردەوە، پێشبینی ئەوەی کردبوو تا کۆتایی ٢٠٢٥ قەرزی گشتیی ٣٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

By ubnt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *