بەهۆی ئەگەری کەمکردنەوەی دابینکردنی ئۆپێک + نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترسی توندی دابینکردنی نەوت هەبووە بەهۆی ئەگەری کەمکردنەوەی دابینکردنی ئۆپێک+ و دابەزینی ئاستی کۆگاکانی ئەمریکا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 101.81 دۆلار، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش 42 سەنت بەڕێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 95.31 دۆلار.

هەردوو گرێبەستی نەوتی خاوی پێوەر ڕۆژی چوارشەممە گەیشتنە بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ هەفتەدا، دوای ئەوەی وەزیری وزەی سعودیە ئاماژەی بە ئەگەری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی کرد کە بە ئۆپێک+ ناسراوە بۆ پشتگیریکردنی نرخەکان.

سەرچاوەکانی ئۆپێک رایانگەیاندووە، ئەگەری زۆرە هەر جۆرە کەمکردنەوەی نەوتی ئۆپێک، هاوکات بێت لەگەڵ گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕ، ئەگەر تاران رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان ئەنجام بدات.

هەروەها دابەزینی کۆگاکانی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی ئەمریکا فشاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی زیاتر کرد.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌ له‌ 19ی ئاب كۆتایی هاتووه‌، 3 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌می كردووه‌ و گه‌یشته‌ 421 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل.

پشكی بەنزینی ئەمریكا لە هەفتەیەكدا 27 هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 215 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل.

By ئابوري نيوز