هەولێر ڕایدەگەیەنێت
دوێنێش 13 وێستگەی نوێی بەنزین بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ داخران.
وە پارێزگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “لیژنەکانی پشکنین 13 وێستگەیان داخست بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پێشێلکردنی بەنزین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی ئەو وێستگەیانەی کە تا ئێستا داخراون، ٢١٤ وێستگەیە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ”.
قایمقامیەت ناوی چوار وێستگەی بڵاوکردەوە بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکانەوە.