لە ماوەی ٩ مانگدا عێراقییەکان ٥ هەزار و ٢٥٠ خانوویان لە تورکیا کڕیوە

بەپێی دوایین سەرژمێری تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، عێراقییەکان لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی پێنج هەزار و ٢٥٠ خانوویان لە تورکیا کڕیوە.

لە نوێترین ئاماردا كە ئاژانسی هەواڵی شەفەك بینراوە، دەستەی ئاماری توركیا رایگەیاندووە، “عێراق لە پلەی سێیەمدایە وەك گەورەترین كڕیاری خانوو لە توركیا، بەو پێیەی هاووڵاتییانی عێراق لە ماوەی 9 مانگی ساڵی 2022دا 5 هەزار و 255 خانوویان كڕیوە، كە بەڕێژەی 6% كەمبووەتەوە لە چاو ساڵی 2022”. هەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە عێراقییەكان 5 هەزار و 585 خانووی توركیایان كڕیوە.

وە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوڵاتیانی ڕووسیا بە ٩٣١١ خانوو لە پلەی یەکەمدا هاتوون، ئێرانییەکان بە ٦٥٤٠ خانوو لە پلەی دووەمدا، ئەڵمانییەکان بە ٢٠٥٨ خانوو لە پلەی چوارەمدا دێن، دواتر هاووڵاتییانی کازاخستان بە ٢٠٤٥ خانوو لە پلەی پێنجەمدا دێن”.

عێراقییەکان لە ساڵی 2015ـەوە لە پلەی یەکەمی لیستی کڕینی خانوو لە تورکیادان، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە ریزبەندییەکە لە دوای ئێران بۆ پلەی دووەم دابەزی، بۆ ئەوەی لەگەڵ مانگی 3ی 2022 دابەزیوە بۆ پلەی سێیەم دوای ئەوەی رووسیا بووە زۆرترین کڕیاری کڕینی خانوو ماڵەکانی تورک.

By ubnt